Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆڵه‌ رووی له‌و وڵاته‌كردووه‌و لانیكه‌م 12كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


په‌یام


شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆڵه‌ رووی له‌ ویلایه‌ته‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا كردووه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و  زۆربه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیشی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسی ئه‌سیۆشیه‌یتدپرێس بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌، پله‌كانی سه‌رما له‌ هه‌ندێك ویلایه‌تی ناوه‌ندی باكوری ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ویلایه‌تی شیكاگۆ گه‌یشتوه‌ته‌ (32) پله‌ تا (50) پله‌ ژێر سفر كه‌ له‌ ساڵی (1985)ه‌وه‌ تائێستا سه‌رمای له‌و شێوه‌یه‌ روی له‌و ناوچانه‌ نه‌كردوه‌.

هه‌ر به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌وه‌ نزیكه‌ی 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ دو هه‌زار و (600) گه‌شتی ئاسمانی راگیراوه‌ و كاروباری ده‌زگا حكومییه‌كان و خوێندنگه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی راگیراوه‌و ژیان له‌ 10 ویلایه‌تی وڵاته‌كه‌دا وه‌ستاوه‌.

له‌ ویلایه‌ته‌كانی ویسكۆنسن و میشیگان و ئیلینۆی و ته‌نانه‌ت له‌ ویلایه‌ته‌ تا راده‌یه‌ك گه‌رمه‌كانی ئالاباما و میسیسیپیشدا باری نائاسایی راگه‌یه‌ندراوه‌.

ئه‌م هه‌وا و زریانه‌ سارده‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر 250 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مریكی هه‌یه‌ و 90 ملیۆن كه‌سیش له‌ ژێر 17 پله‌ی ژێر سفر یان كه‌متردا ده‌ژین.

پۆلیسی فریاكه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندوه‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ سه‌رمایه‌ جگه‌ له‌ زیانی گیانی، زیانی زۆری به‌ ژێرخانی ئابوریی ویلایه‌ته‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵات گه‌یاندوه‌ و هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش توشی كێشه‌ بونه‌ته‌وه‌ و پۆلیس ناچاربوه‌ بۆ رزگاكردنی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بێ ماڵ و حاڵ پاس بۆ گواستنه‌وه‌یان به‌كاربهێنێت.


137 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر