Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی راپه‌رین: ‌بكوژانی كوڕ و باوكه‌ی حاجیاوا ده‌ستگیر كران


پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان بكوژانی كوڕ و باوكه‌كه‌ی حاجیاوایان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی BMW گرتووه‌.


پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "شه‌وی رابردوو كاتژمێر 9:00 له‌ لایه‌ن هێزه‌كانمان كه‌ پێكهاتبوون له‌ بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا و فریاكه‌وتن و نه‌هێشتنی تاوانی رانیه‌ و له‌ قه‌زای پشده‌ریش بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌ تۆمه‌تی كوشتنی كوڕ و باوكه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌قه‌زای رانیه‌ ده‌ستگیركران، هاوكات ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)ش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌".

راشیگه‌یاندووه‌: پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا له‌به‌رده‌م پۆلیس و دادگا دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یاندا كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كوشتی باوك و كوڕه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كان له‌كاتێدا بووه‌ كه‌ سود وه‌رگیراوه‌ له‌ به‌دواداچون و زانیاری هێزه‌كانیان و سود وه‌رگرتن له‌ كامێراكانی چاودێری و وه‌رگرتنی وته‌ی شاهید.

ئێواری رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 20ی كانوونی دووه‌می 2019، له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رده‌م له‌ ناحیه‌ی حاجیاوا سه‌ر به‌ قه‌زای رانیه‌ باوکێك به‌ ناوی ( ئـ . ئـ ) له‌دایك بووی ساڵی 1983 و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی (پ . ئـ . ئـ ) ته‌مه‌ن سێ ساڵان له‌ كۆڵانی پشت ماڵی خۆیان ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان لێ ده‌كرێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ هه‌ردوو كوڕ و باوكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

589 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر