Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ مانگی یه‌ك؛ نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان 10 بۆ 11 هه‌زار دینار ده‌بێت

 
په‌یام

ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی كانونی دووەم (40.75) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی شوبات دیاریكرا.

ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا  نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی كانونی دووەم‌و به‌رنامه‌ی كاره‌با  بۆ مانگی شوبات ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت " نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە 40.75 دینار بۆ مانگی یەك دیاریكرا، و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان 240 بۆ 280 كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان 10.000 بۆ 11.000 هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاواز دەبێت".

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی شوبات، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ووتی :" بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر 2:00 ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1:00 شەو، و بەیانیانیش كاتژمێر 7:00 _8:30 بەیانی دەبێت، و هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی نەبوو لەو كاتانەدا مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، ، بەڵام رۆژانی هەینی بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە پێش نیوەروان كاتژمێر 11:30 كار بە مۆلیدەكان دەكەن".

ووتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

412 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر