Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پارتی‌و یه‌كگرتوو جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌


په‌یام

پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، وته‌بێژی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند "هەندێکجار  پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکگرتوودا لە هاوپەیمانێتیی بەهێز تربووە".


مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی‌ كوردستان لە دوای کۆبوونەوەی‌ هه‌ردوو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی دیموكراتی‌ كوردستان و یەکگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان لەشاری‌ هەولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم گفتوگۆ دەکەن و تا ئەو کاتەی‌ دەگەنە رێککەوتن.

وته‌بێژی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان راشیگه‌یاند، " پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکگرتوودا هەندێک جار لە هاوپەیمانێتیی بەهێز تربووە".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت رۆڵێکی باش ببینێت و دەتوانن پێکەوە کار بکەن و دەبێت بەرژەوەندییە نەتەوەییە باڵاکان کۆیان بکاتەوە.

هاوكات خه‌لیل ئیبراهیم  کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو رایگەیاند: هەوڵ دەده‌ین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا بەهێز بکەین و  چاودێری کاروباری ئەم کابینە نوێییە دەبین .

174 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر