Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولستار مه‌جید: عەیبەیەکی گەورەیە هێزی سیاسیی ببێتە پاشکۆ


په‌یام 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "خوازیاری پەیوەندییەکی ئاسایی و تەندروستین لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەکان، لە حکومەت بین یان نەبین بوونی پەیوەندی سیاسیی لەگەڵ ئەوانی دیکە بە پێویست دەزانین، چونکە جیاوایش بین لە دیدی سیاسیمان بەڵام خۆ دوژمنی یەکتر نین بەڵکو ڕکابەری سیاسیی یەکین"

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی بوونی ڕێكه‌وتنێكی سیاسیی له‌ نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، عەبدولستار مەجید ئاشكرایكرد "ئەگەر لەگەڵ یەکێتی و هەر هێزێکی دیکە ڕێکەوتنیش هەبێ لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی و ماف و ئازادییەکانی خەڵک، زۆریش باشە، ئێمە زیاتر لە هەشت ساڵە لەگەڵ گۆڕان لەسەر ئەو بنەمایە کاردەکەین و هیچ ڕێکەوتنێکی نوسراویشمان نیە، ئەگەر یەکێتیش بۆ بەرژەوەندی خەڵک بێتە پێشەوە بۆچی خراپە کە ڕێکەوتنی لەگەڵ بکەین ؟!

ده‌شڵێت "ئێمە لەگەڵ گۆران هیچ رێکەوتنێکی‌ نوسراومان نەبووە چونکە متمانە هەبووە، بەڵام لەگەڵ یەکێتی‌ چەندین جار رێکەوتنی‌ سیاسیمان ئەنجامداوە و بۆ هەر قۆناغێکیش جۆرێک لە ڕێکەوتنی خواستووە، ڕەنگە زۆر جار ڕێکەوتنی نێوانمان سەپێنراوی قۆناغێکی سەختی سیاسیی بوبێت کە وای پێویستکردووە لە بری بەریەککەوتن، لەپێناو ئارامی و ئۆقرەیی سیاسیی، ڕێکەوتنی دوو قۆڵیمان هەبێت"

هه‌موو ئەو هەموو دەنگۆیانەش رەد دەکاتەوە کە دەگوترێت نزیکبوونەوەیان پەیوەندی‌ بە دۆخی‌ ئیقلمی‌ و ئێرانەوە هەبێت، و دەڵێت "عەیبەیەکی گەورەیە هێزی سیاسیی ببێتە پاشکۆ، ئێمە ناچینە ئەو ئاستە نزمەی کە دەگوترێ لەژێر فشاری ئەم وڵات و ئەو وڵات ڕێکەوتنمان کردووه‌".

عه‌بدولستار مه‌جید ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه‌ "ئێمە نە ناوچەی نفوزمان هەیە، نە هێزی عەسکەریمان هەیە، نە بیرە نەوتی دزراویشمان هەیە تا بۆ بەرژەوەندی بێگانە بچینە ڕێکەوتن لەگەڵ هێزی دیکە" .


سه‌رچاوه‌: Diplomatic Magazine

234 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر