Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری دەرەوەی ئێران: زانیارییەکانی حکومەتەکەی ترەمپ دژ بەیەکن


پەیام 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی تویته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند: راپۆرتی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا و بانگه‌شه‌كانی تره‌مپ و لایه‌نگرانی جه‌نگ له‌ناو حكوومه‌ت و ئیسرائیلییه‌كان دژبه‌ یه‌كن و یه‌كناگرنه‌وه‌.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لێدوانه‌كانی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له‌ كۆشكی سپی، و دان كواتس-ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی ئێران وه‌بیرهێنایه‌وه‌ و لێدوانه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپی به‌ دژبه‌ یه‌ك تۆمه‌تبار كرد.

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ده‌ڵێت:  راپۆرتی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا و بانگه‌شه‌كانی تره‌مپ و لایه‌نگرانی جه‌نگ له‌ناو حكوومه‌ته‌كه‌یدا و ئیسرائیلییه‌كان دژبه‌ یه‌كن، كه‌ ئه‌وه‌ش زۆر نامۆیه‌ و ره‌وشێكه‌ پێشتر رووینه‌داوه‌.

زه‌ریفی وتوشیه‌تی: تره‌مپ ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی شتێك به‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسانی پێشووی ئه‌مریكا بڵێت گوێ له‌و وتانه‌ بگرێت كه‌ ئه‌وان وتویانه‌.

وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دۆناڵد تڕامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌توندی هێرشی كرده‌ سه‌ر ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و له‌ ئاست تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به‌ خه‌وتوو ناوی بردن.

 

271 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر