Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێشکەشکاری بەرنامەی شیرین چا لەسەر ئه‌زمونی گه‌رانه‌وه‌ له‌ مردن روونکردنەوە دەدات


پەیام 

پێشکەشکاری بەرنامەی شیرین چا لەسەر ئه‌زمونی گه‌رانه‌وه‌ له‌ مردن روونکردنەوە دەدات و دەڵێت بابەتی نزیکبوونەوە لە مردن زانستی و راستەقینەیە. 

فاتیح موحەمەد لە وەڵامی کۆمەڵێک هاوڵاتیدا کە بابەتەکەیان بە تەنیا خەو و خورافیات ناوبردبوو بە دیجیتاڵ میدیای پەیامی راگەیاند: ئەگەر بینەرى هەموو بەرنامەکەو ئەڵقەکانى بن، وەک قوماشێک کە خەیات دەیدورێ دەردەچێت، بەڵام ئەگەر پارچە وەربگرن ڕەنگە کەمتر مانا ببەخشێت. 

وتیشی: ئەم زنجیرەیە  زۆر گرنگە و بابەتى و واقعى و زانستیە، دەتوانن لە کۆتایی ئەڵقەکاندا بیزانن، دەرخستنى بیرو بیرکردنەوەى جیاواز بۆ دیاردەکە دەوڵەمەند کردن و ناساندنیەتى نەک خەو خەرافیات بێت. 

ئاماژەی بەوەشدا باشتر ئەوەیە ئەوەیە لە چوار لاى بابەتەکانەوە سەیر بکەیت و هەڵسەنگاندنی زوو نەبێتە هۆکارى کەمی پاشخانى فکرو تێگەیشتنمان. 

ئەم دیاردەیە هەڵسەنگاندنى جیاواز هەڵدەگرێت و خەڵکیش بۆ خودى دیاردەکە گرنگە تێڕوانینى خۆیان بێ دەستکارى بخەنەڕوو، هاوکات تەحەمول و تێگەیشتن و واقع بینى دیاردەکە وەک ئەزموونێکى جیهانى زامنى حاڵی بوونى باشترە.

باسی لەوەشکرد: ئەم زنجیرە بابەتە لە سەر ئەزموونى نزیک بوونەوە لە مردن دادەبەزێنێت و لە تەواوى ئەڵقەکانیدا دەزانین چى دەڵێین و بۆ چى و چۆن پیشانی دەدەین. 

جەختیشیکردەوە: ئەم بابەتە زۆر بە بابەتى و زانستى و حاڵی بوونێکى وورد و دەرخستنى کۆمەڵە ئەزموونێکى حاشا حەڵنەگرە. 

شەوی سێشەمە لە بەرنامەی شیرین چا لە کەناڵی ئاسمانی پەیام تەوەرەی نزیک بوونەوە لە مردن و گەڕانەوە لە مردن درایە بەرباس و بەشێک لەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستان کە بە دۆخەکەدا تێپەڕیبوون ئەزموونی خۆیانم گێڕایەوە. 

774 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر