Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یەکگرتوو: له‌سه‌ر بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بون سورین


پەیام 

شاندی باڵای پارتی سه‌ردانی‌ یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانی‌ كرد و له‌لابه‌ن ئه‌مینداری‌ گشتی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامییه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌ دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ خه‌لیل ئیبراهیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" وه‌ك یه‌كگرتوو له‌سه‌ر بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بون سورن و چاودێری حكومه‌ت له‌ داهاتوو ده‌كه‌ن.

خه‌لیل ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌رێگای حوكمرانی و ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت خزمه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن چونكه‌ ژێرخانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان دواكه‌وتوه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتو راشیگه‌یاند: زه‌مینه‌سازی بۆ باشتر كردنی په‌یوندی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ خزمه‌تی سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.

هاوكات مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا  رایگه‌یاند، پێشتر بڕیاریاندابو كه‌ سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كوردستان پێویستی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه‌ به‌ ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌.

225 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر