Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوک وەک سەرۆکی ئەنجومەن دەستنیشاندەکرێت


پەیام 

به‌غدا به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌ست ده‌ستینشانده‌كات.

به‌پێی نوسراوێك حكومه‌تی عێراق جه‌مال مه‌ولود ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌ جێگای ڕێبوار تاڵه‌بانی كه‌له‌دوای ڕوداوه‌كانی 1ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ پارێزگاكه‌ی جێهشتووه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی پاره‌ و واژۆكردن به‌ جه‌مال مه‌لود به‌خشراوه‌و بڕیار وایه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ نوسراوی فه‌رمی ده‌ست به‌كاربوونی به‌ده‌ست بگات و ده‌ست به‌كارده‌بێت.

جه‌مال مه‌ولود، كه‌ ئێستا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه‌ به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی  به‌غدا كار به‌ ئیمزاكانی رێبوار تاڵه‌بانی ناكات تاكو ئێستا مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دابه‌ش نه‌كراوه‌، ئه‌ویش بۆ و واژۆكردنی لیستی مووچه‌ی  فه‌رمانبه‌ران و ڕایكردنی كاروباره‌ ئیدارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له‌ جێگای ڕیبوار تاڵه‌بانی داده‌نرێت.

به‌هۆی ڕوداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه‌، كورد زۆربه‌ی پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌، ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه‌ به‌غدا مامه‌ڵه‌ی فه‌ڕمی له‌گه‌ڵ ناكات.

227 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر