Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردن حکومەتی لوبنان پێکهێندرا


پەیام

دوای‌ تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ هه‌شت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌ماندا، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی لوبنان پێكهێنرا.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌: (سه‌عد حه‌ریری) سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو به‌ مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت سه‌ردانی (میشال عۆن) سه‌رۆك كۆماری لوبنانی كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ردانی (حه‌ریری) بۆ كۆشكی (به‌عبه‌دا)ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دوای‌ ئه‌وه‌ دێت هه‌واڵی ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌یه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی (نه‌شره‌)ی لوبنانی ناوی پاڵێوراوه‌كانی پۆسته‌ ویزارییه‌كانی كابینه‌كه‌ی (سه‌عد حه‌ریری) بڵاوكرده‌وه‌.

كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی‌ لوبنانی دوای‌ هه‌شت مانگ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان دێت كه‌ ڕۆژی شه‌شی ئایاری ساڵی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا حزبوڵڵای نزیك له‌ ئێران سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی‌ به‌ده‌ستهێنا‌و (ته‌یاری موسته‌قبه‌ل)‌و مه‌سیحییه‌كان تووشی شكستی گه‌وره‌ بوون.

139 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر