Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆبوونەوەی دووەمی سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور لە وڵاتێکی ئاسیا دەبێت


پەیام 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڕابه‌ری كۆریای باكوور له‌ شوێنێك له‌ ئاسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا،  له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز ڕایگه‌یاند: كۆریای باكور له‌سه‌ر سازدانی كۆبونه‌وه‌ی دوه‌م له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون-ی ڕابه‌ری كۆریای باكور رازی بوه‌ دیداره‌كه‌ له‌ شوێنێك له‌ ئاسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه‌ دیداره‌كه‌ له‌ خۆده‌گرێت.

پۆمپیۆ وتیشی:  بۆ ئه‌نجامدانی ئاماده‌كاری پێویست تیمێك ده‌نێرێت و هیواشی خواست نه‌ك ته‌نها بۆ داماڵینی چه‌كی ناوه‌كیی له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا به‌ڵكو بۆ داهاتووییه‌كی گه‌شتر بۆ گه‌لی كۆریای باكوور هه‌نگاوێكی نوێ بێت.

پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌دا به‌ڵام ڤیێتنام هه‌فته‌ی ڕابردوو وتی زانیاری وه‌رده‌گرێت سه‌باره‌ت به‌ كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك ترامپ و كیم، به‌ڵام ڕایگه‌یاند كه‌ متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه‌ میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه‌ بكه‌ن.

یه‌كه‌م دیداری هه‌ردوو سه‌رۆك كه‌ له‌ سه‌نگاپوره‌ به‌ڕێوه‌چو، له‌ماوه‌ی رابردودشدا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك رایانگه‌یاند ڤێتنام ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ میوانداریكردنی كۆبونه‌وه‌كه‌ و ره‌نگه‌ دوه‌م دیدار له‌ "هانۆی"، به‌ڕیوه‌بچێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوی بانكۆكیش دێت.

101 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر