Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لە دوو مانگی رابردوو ٢٩ منداڵی سوری لەسەرما رەقبوونەتەوە


پەیام 

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای‌ كرد "له‌ ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا له‌ كه‌مپی (هه‌ول)ی ئاواره‌كانی سوریا له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ له‌ باكووری‌ خۆرهه‌ڵاتی سوریا، 29 منداڵ له‌ سه‌رمادا ڕه‌قبوونه‌وه‌".

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زۆربه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كانی ڕه‌قبوونه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ له‌ ڕێگه‌ی گه‌یشتنیان، یاخود له‌ چركه‌ساتی چوونه‌ نێو كه‌مپه‌كه‌ ڕوویداوه‌".

هه‌ر له‌و باره‌وه‌، ڕێكخراوه‌كه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ به‌شه‌ڕهاتووه‌كانی سوریا ده‌كات به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بۆ ئاواره‌كان‌و لێقه‌وماوان دروست نه‌كه‌ن.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌ "له‌ ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا 23 هه‌زار كه‌س كه‌ زۆرینه‌یان ژن‌و منداڵن له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای دێرزوره‌وه‌ له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان هه‌ڵاتوون‌و ئاواره‌ی‌ كه‌مپی (هه‌ول) بوون".

245 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر