پەیام
كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب له ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو رۆژئاوای ئوردن، به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه له هۆڵی كۆنگره‌كان له ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو، به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن و سعوودیه و ئیمارات و كوێت و به‌حرێن و میسر به داخراوی و دوور له چاوی میدیاكان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، له دوای كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه به ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌چووه به مه‌به‌ستی راوێژكاریی كۆبوونه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه‌یان تاوتوێ كردووه كه پێكه‌وه كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه و ته‌وه‌ره‌كانی نه‌كرد.
جێی ئاماژه‌یه پێشتر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه كه كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ته عه‌ره‌بیانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیگایهكه تا سوریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی بگه‌ڕێننه‌وه.
79 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019