Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وڵاتانی ئۆپیک بڕی هەناردەی نەوتیان بۆ نزمترین رێژە لە دوو ساڵی رابردوو کەمکردەوە


پەیام 

له‌ چوارجێوه‌ی بڕیاره‌كانی ئۆپیك وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌راده‌یه‌ك كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ دوو ساڵه‌ ئاستی هه‌نارده‌یان بۆ ئه‌و بڕه‌ دانه‌به‌زاندوه‌.

به‌پێی  ئامارێك وڵاتانی ئۆپیك كه‌ له‌14 وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وت پێك دێت، له‌م مانگه‌دا 30 ملیۆن و 98 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان له‌ رۆژێكدا هه‌ناردوه‌ كه‌ ئه‌و بڕه‌ (890) هه‌زار به‌رمیلی له‌بڕی هه‌نارده‌كراوی كۆتا مانگی ساڵی رابردو كه‌متره‌ ، ئه‌وه‌ش كه‌مترین ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ له‌ یه‌كه‌م مانگی ساڵی (2017)ه‌وه‌.

پێشتر و له‌ كۆتا مانگی ساڵی رابردودا وڵاتانی ئۆپیك رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ سه‌قامگیری و هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ دۆخێكدا و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ و خستنه‌ بازاڕی نه‌وت له‌كاتی نزمبونه‌وه‌ی نرخدا، ئاستی هه‌نارده‌یان به‌ تێكڕای نزیكی (یه‌ك) ملیۆن و (200) هه‌زار به‌رمیلی  رۆژانه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌، له‌ (19)ی ئه‌م مانگه‌شدا رێكخراوه‌كه‌ ورده‌كاری پلانه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌.

113 جار خوێندراوەتەوە
31/01/2019

بابەتی زیاتر