Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا بەستویەتی و ئوستورالیاش گڕی لێدەبێتەوە


پەیام 

لە کاتێکدا شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما رووی لە ویلایه‌ته‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا كردووه‌، ئوستورالیاش گەرمترین رۆژەکانی تێدەپەڕێنێت و پلەی گەرمی بۆ سەروو ٤٠ پلەی سیلیزی بەرزبووەتەوە. 

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە پلەکانی گەرما لە ویلایەتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی ئەمریکا بە شێوەیەک دابەزیووە تا ئێستا ١٠ کەس بەهۆی سەرماکەوە گیانیان لەدەستداوە. 

هاوکات سەرماکە رێی لە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان گرتووە. 

لە هەمانکاتدا ئوستورالیا بە گەرمترین رۆژەکانیدا تێدەپەڕێت، بەشێوەیەک، لە شاری سیدنی پایتەختی بازرگانی ئەو وڵاتە پلەکانی گەرمی گەیشتووەتە سەروو چل پلەی سیلیزی. 

ئەمە سێهەم جارە لە مێژووی وڵاتەکەدا لە مانگی جانیوەری پلەی گەرما بەو رێژەیە بەرزببێتەوە. 

شارەزایانی کەشناسیش رایدەگەیەنن گەرمبوونی جیهان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر دروستبوونی ئەو جیاوازییە هەیە. 

781 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2019

بابەتی زیاتر