Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی گەیاندنی عێراق نرخی هێڵەکانی ئینتەرنێتی لە سەدا ٢٥ داشکاند


پەیام 

وه‌زاره‌تی‌ گه‌یاندنی‌ عێراق دابه‌زاندنی‌ نرخی‌ ئینته‌رنێتی‌ ڕاگه‌یاندو هاوكات بڕیاریدا، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نێته‌ ته‌واوی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ تائێستا خزمه‌تگوزاریه‌كه‌یان پێنه‌گه‌یشتوه‌.

بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌یاندن له‌چوارچێوه‌ی‌ پلانێكی‌ ستراتیژی‌ حكومه‌تی‌ عێراقدایه‌و له‌لایه‌ن نه‌عیم سه‌جیل ڕوبه‌یعی‌ وه‌زیری‌ گه‌یاندنه‌وه‌ واژۆی‌ له‌سه‌ركراوه‌، به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ نرخی‌ ئینته‌رنێت به‌ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 25  كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

بڕیاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ ئینته‌رنێت سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ده‌گرێته‌وه‌و پێویسته‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ ڕێنماییه‌كان و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ ڕێكاره‌ یاسایی و ئه‌منی‌ و بازرگانیه‌ كارپێكراوه‌كان، نرخی‌ ئینته‌رنێت كه‌مبكه‌نه‌وه‌و هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێتیش باشتر بكه‌ن.

بڕیاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌یاندن له‌كاتێكدایه‌ كه‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵێنی‌ چاكسازی‌ له‌بواری‌ ئینته‌رنێتدا به‌به‌شداربوانی‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت دابوو، له‌به‌رامبه‌ردا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ره‌ڕای‌ گرانی‌ و خراپی‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت، تائێستا حكومه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی‌ به‌ئاڕاسته‌ی‌ چاكسازی‌ له‌و بواره‌دا نه‌ناوه‌.

2523 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2019

بابەتی زیاتر