Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وتەبێژی کۆمەڵ: پارتی‌ ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ ڤیتۆی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له‌حكومه‌تدا هه‌بێت


پەیام 

وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند، پارتی‌ ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ ڤیتۆی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له‌حكومه‌تدا هه‌بێت.

ڕێبوار حه‌مه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی هه‌ردوو شاندی‌ پارتی دیموكرات و كۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی پێكهێنانی حكومه‌ت كراوه‌. 

وتیشی‌: كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێشتا به‌رچاو ڕوون نیه‌ له‌باره‌ی واقیعی‌ سیاسی‌ و كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رنامه‌كه‌ی، بۆیه‌ په‌له‌ ناكات له‌بڕیاردان و پێشوه‌خته‌ بڕیار نادات.

وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد وه‌فده‌كه‌ی پارتی ڕه‌تیانکردۆته‌وه‌ پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له‌حكومه‌ت هه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مه‌به‌ستیان بووه‌ بزانن كۆمه‌ڵ بڕیاری چیه‌ له‌باره‌ی به‌شداریكردن له‌كابینه‌ی‌ نوێێ‌ حكومه‌ت.

دوێنێ‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر شاندێكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كان و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌كابینه‌ی‌ داهاتووی‌ حكومه‌ت سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستانی كرد.

451 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2019

بابەتی زیاتر