Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا دەیەوێت رێ لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و ئەفغانستان بگرێت


پەیام 

ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ ڕێ له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا‌و ئه‌فغانستان بگرێت.

ژووری ئه‌نجومه‌نی‌ پیران له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌مواری‌ یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد كه‌ دژایه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا ‌و ئه‌فغانستان، ده‌كات.

هه‌مواری‌ یاساكه‌ له‌ لایه‌ن (میش مكونێڵ)ی سه‌رۆكی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌‌و بۆ حكومه‌ت پابه‌ندكه‌ر نییه‌.

په‌سه‌ندكردنی ئه‌و هه‌مواری‌ یاسایه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كۆمارییه‌كان هاوڕانین له‌گه‌ڵ بڕیاری‌ تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا ‌و ئه‌فغانستان كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوودا بڕیاری لێ دا.

سه‌رۆكی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران ده‌ڵێ: "به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا خوازیاری مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكایه‌ له‌ سوریا ئه‌فغانستان".

19ی كانوونی دووه‌می ساڵی ڕابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌، دواتریش كشانه‌وه‌ی نیوه‌ی هێزه‌كانی له‌ ئه‌فغانستانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕاگه‌یاند.

112 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2019

بابەتی زیاتر