Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەرکوک.. ساختەکاری لە کارتی دابەشکردنی نەوتدا کراوە


پەیام 

له‌ كه‌ركوك به‌هۆی‌ ساخته‌كردنی‌ كارتی‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وته‌وه‌ بڕێكی‌ زۆر نه‌وتی‌ سپی‌ به‌ساخته‌ وه‌رگیراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك ئاشكرایكرد" ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كارتی وه‌رگرتنی نه‌وتی سپی ساخته‌كراوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ مانگی كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ ڕابردوو چوار هێنده‌ی مانگی پێشووتر نه‌وتی سپی دابه‌شكراوه‌.

كاوه‌ ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند" كۆتا مانگی ساڵی‌ ڕابردوو چوار هێنده‌ی مانگی پێشووتری‌ هه‌مان ساڵ نه‌وت دابه‌شكراوه‌، به‌هۆی‌ ساخته‌كردنی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كارتی‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وته‌وه‌، وتیشی‌ له‌كاتی‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وتدا ناتوانرێت ڕێگری له‌حاڵه‌تی ساخته‌كاری بكرێت.

كاوه‌ ڕه‌شید ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا تائێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و ساخته‌كاریه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، چونكه‌‌ كارته‌كان له‌وڵاتانی وه‌ك چین ساخته‌ ده‌كرێن و ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت له‌گه‌ڵ كۆپیه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌دا به‌راورد بكرێت.

ناوبراو وتیشی به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێگری‌ له‌ساخته‌كاری‌ پێویسته‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بۆ وه‌رگرتنی‌ نه‌وت كۆپیه‌كی فۆرمی خۆراك و كارتی‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا نه‌وته‌كه‌ی‌ پێنادرێت.

295 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2019

بابەتی زیاتر