Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا.. ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا بۆ ٤١ کەس بەرزبوویەوە


پەیام 

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فربارینه‌ی ئه‌مریكای گرتۆته‌وه‌، تائێستا نزیكه‌ی 41 كه‌س گانیانله‌ستداوه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ناوخۆی ئه‌مریكاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌ی میدوێستی ئه‌مریكا، به‌هۆی سه‌رمایه‌كی زۆره‌وه‌ زۆرینه‌ی رووباره‌كان به‌ستوویانه‌و، هاوكات له‌ ئه‌نجامی سه‌رماكه‌ و تووندی ئه‌و بایه‌ی‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، هاتووچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، میترۆ، و فڕۆكه‌كانیش وه‌ستێندراون و، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش به‌هۆی ته‌قینی بۆرییه‌كانی ئاوه‌وه‌ چه‌ندین ماڵ بێ ئاو بوون.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ ڕوو، له‌ میدوێستی پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته‌ 60 پله‌ی ژێر سفر، كه‌ ساردترینه‌ پله‌یه‌ تا ئێستا له‌ ناوچه‌كه‌ تۆمار كرابێت، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌ رۆژانی داهاتوودا ساردتریش ببێت، به‌جۆریك كه‌ خه‌ڵك ناتوانن ته‌نانه‌ت چه‌ند خوله‌كێك له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌رگه‌ بگرن. 

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وشیا ئاشكراكردوه‌، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و سه‌رماوسۆڵه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه‌ بوه‌ته‌وه‌، تائێستا نزیكه‌ی 41 كه‌س گانیانله‌ستداوه‌.

465 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2019

بابەتی زیاتر