پەیام
مایك په‌مپـێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: واشنتۆن كشانه‌وه‌ی خۆی له رێككه‌وتنی هێزه‌كانی خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی مه‌ودا ناوه‌ند راگه‌یاندووه، كه ئه‌م رێككه‌وتنه بنه‌مای پشكنینی چه‌كی ناوه‌كی له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی سارده‌وه له‌خۆ ده‌گرێ.
وتیشی، ئه‌مه‌ریكا په‌یماننامه‌ی ( ئای ئێن ئێف) له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌ڵپه‌سێرێت، كه له ساڵی 1987 به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی موشه‌كه ناوكیـیه مامناوهندیـیهكان له عه‌مباره‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ ڕووسیا واژویكردبوو.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دۆناڵد ترامپ ده‌ڵێت: ڕووسیا له ساڵی 2014 وه په‌یماننامه‌كه‌ی پـێشێلكردووه و، هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌ڵێت مۆسكۆ پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه نه‌بووه.
4 ی مانگی دوازده‌ی ساڵی ڕابردوو، مایك په‌مپـێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا جه‌ختیكرده‌وه، كه واشنتن له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا له په‌یماننامه‌كه ده‌كشێته‌وه ئه‌گه‌ر مۆسكۆ به‌رده‌وامبێت له پـێشێلكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه.
109 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2019