Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عەدنان موفتی: پێویستە پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بژێوی خه‌ڵك چاكبكه‌ن


پەیام 

ئه‌ندامێكی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ یه‌كێتی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كان بێت و له‌گه‌ڵ پارتیدا په‌له‌ بكه‌ن له‌چاككردنی‌ بژێوی‌ خه‌ڵك.

عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵ ڕایگه‌یاند" پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی‌ كوردستان به‌په‌له‌ دابنیشن و ڕێكبكه‌ون.

ده‌شڵێت ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بژێوی خه‌ڵك چاكبكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ئێستادا ناوچه‌كه‌ ڕوبه‌ڕووی مه‌ترسی زۆر بۆته‌وه‌.

عه‌دنان موفتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا بێت و بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان بێت" پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێت و یه‌كێتیش به‌شداریی‌ تێدا بكات.

 

203 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2019

بابەتی زیاتر