Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان سلێمانی دووکان ٨ قوربانی لێکەوتەوە


پەیام 

ڕووداوێكی‌ هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان سلێمانی دوكان گیانله‌ده‌ستدانی‌ هاوڵاتیه‌ك و برینداربوونی‌ حه‌وتی‌ دیكه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی دوكان هاوڵاتیه‌ك گیانیله‌ده‌ستداوه‌و حه‌وتی‌ دیكه‌ برینداربوون، به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ په‌یام ئه‌مڕۆ چوار ئۆتۆمبێل له‌جۆری‌ نیسان سه‌نی‌ و تویۆتا پرادۆو نیسان ناڤاراو تویۆتا كڕۆلا" له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان سلێمانی دوكان و له‌نزیك خڕی زێوێ به‌یه‌كیانداداوه‌، له‌ ئه‌نجامدا هاوڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و حه‌وتی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

لایخۆیوه‌ دكتۆر ئومێد عه‌لی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ نه‌خۆشانه‌ی‌ شار هه‌واڵه‌كه‌ی‌ بۆ په‌یام پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، حه‌وت برینداری‌ ڕووداوه‌كه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شارو سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ری‌ پێویستیان بۆ كراوه‌.

به‌هۆی‌ خراپی‌ ڕێگاوبانه‌كانی‌ هه‌رێم و تیژڕه‌ویی شۆفێرانه‌وه‌" ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر ڕووداوی‌ هاتووچۆ ڕووده‌ده‌ن و سه‌دان هاوڵاتی‌ به‌وهۆیه‌وه‌ گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی‌ هه‌رێم و لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار بێباكن له‌ئاست دۆخی‌ خراپی‌ هاتووچۆ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

1808 جار خوێندراوەتەوە
01/02/2019

بابەتی زیاتر