Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا: كاتی كۆتاییهێنان به‌ رژێمی مادورۆ له‌ ڤه‌نزوێلا هاتووه‌

په‌یام

ئه‌مریكا دژی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و داوای كۆتاییهێنان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ مادورۆ ده‌كات.

له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ چالاكییه‌كی  ڤه‌نزوێلاییه‌كانی ئه‌مریكادا له‌ ویلایه‌تی میامی مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كاتی كۆتایی هێنان به‌ رژێمی مادورۆ له‌ ڤه‌نزوێلا هاتووه‌.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند، كاریان كردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ ڤه‌نزوێلادا و هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی خوان گوایدۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كه‌ دواتر خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی وڵات ناساند.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا وتیشی ئێستا كاتی وه‌ستانه‌وه‌یه‌ له‌ دژی رژێمه‌كه‌ی مادورۆ، جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڤه‌نزوێلادا كاتی گفتۆگۆ نییه‌ و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن، ئه‌مریكاش هه‌وڵی زیاتر بۆ بێهێزكردنی نیكۆلاس مادورۆ ده‌دات.

هه‌ریه‌ك له‌ ولاَتانی‌ روسیا، توركیا، بۆلیڤیا، كوبا و مه‌كسیك و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ له‌و وڵاتانه‌ن تاوه‌كو ئێستا پشتگیری له‌ نیكۆلاس مادورۆی سه‌رۆكی پێشو ده‌كه‌ن و دان به‌ ره‌وایه‌تی خوان گایدۆدا نانێن.

هه‌روه‌ها ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، كه‌نه‌دا، به‌ڕازیل، پیرۆ، ئه‌رجه‌نتین، كۆستاریكا، پاراگوای، كۆڵۆمبیا، ئیكوادۆر، شیلی و گواتیمالا خوان گوایدۆیان وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ڤه‌نزوێلا ناساند و پشتگیریان كرد.

250 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2019

بابەتی زیاتر