Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌لار.. باندێكی دزی ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵێك‌و به‌ چه‌قۆ پیاوی ماڵه‌كه‌ ده‌كوژن

په‌یام

له‌ گه‌ڕه‌كی به‌رده‌سووری قه‌زای كه‌لار چه‌ند كه‌سێك بۆ دزیكردن ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵی هاوڵاتیه‌ك و به‌ چه‌قۆ خاوه‌نی‌ ماڵه‌كه‌ ده‌كوژن.

به‌رپرسی راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌ له‌گه‌ڕه‌كی به‌رده‌سووری قه‌زای كه‌لار باندێك به‌مه‌به‌ستی دزیكردن ده‌ڕۆنه‌ ماڵی هاوڵاتیه‌كه‌وه‌، دواتر سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ قۆڵ به‌ست ده‌كه‌ن و به‌چه‌قۆ پیاوی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 49 ساڵه‌ ده‌كوژن.

 به‌ وته‌ی‌ عه‌لی جه‌مال قدوری بانده‌كه‌ مه‌بله‌غێكی زۆر پاره‌ له‌ ماڵه‌كه‌ ده‌دزن و هه‌ڵدێن، هه‌روه‌ها له‌ ئێستادا پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌و گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تباراندا ده‌ستی پێ كردوه‌.

184 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2019

بابەتی زیاتر