په‌یام
هێرشكرایهسهر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌سیج له شارۆچكه‌ی نیكشههری پارێزگای سیستان و بلوچستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گرووپێكی نه‌ناسراوی چه‌كداری ته‌قه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌سیج له‌شارۆچكه‌ی نیكشه‌هر كردووه، به‌وهۆیه‌وه ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران كوژراوه‌و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
میدیاكانی ئێران هێرشه‌كه‌یان به‌تیرۆریستی ناوبردوه، لایخۆیه‌وه سوپای پاسداران ڕایگه‌یاندووه له‌ئێستادا هیچ زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه بڵاوناكاته‌وه.
هێرشه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی نیكشه‌هر له‌كاتێكدایه، كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ناوه‌ندی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان دوو بۆمبی ده‌نگی ته‌قێندرانه‌وه.
پارێزگای سیستان و به‌لوچستان ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران و هاوسنووره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له پاكستان و ئه‌فغانستان، پارێزگاكه زۆرینه‌ی سوننه مه‌زهه‌بن هه‌رچه‌نده ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی شیعه مه‌زهه‌بیشی تێدا ده‌ژیت.
295 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2019