Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ 60 هاوڵاتی مه‌ده‌نییان له‌ ده‌ستی داعش رزگاركرد

په‌یام

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌: هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) 60 هاوڵاتی مه‌ده‌نییان له‌ ناوچه‌ی "باغوز"ی سه‌ر به‌ هه‌جین له‌ دێره‌زوور له‌ ده‌ستی داعش رزگاركرد.

ئه‌و هاوڵاتییانه‌ زۆرینه‌یان ژن و منداڵن و دوو خانه‌واده‌ی فه‌ره‌نسی و خانه‌واده‌یه‌كی توركیشیان له‌نێودایه‌ هه‌روه‌ها پێنج چه‌كداری داعشیش كه‌ له‌نێو ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌دا بوون خۆیان راده‌ستی شه‌ڕڤانان كرد.

پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌چوارچێوه‌ی دوا قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لولی جزیره‌دا بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش به‌رده‌وامه‌و هاوكات شه‌ڕڤانان له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئارامه‌وه‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ تا ئێستا له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماون رزگارده‌كه‌ن.

115 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2019

بابەتی زیاتر