Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەلەمێک لە نێوان تورکیاو یۆنان تێکشکاو 3 منداڵی کورد گیانیانلەدەستدا

په‌یام

به‌هۆی تێكشكانی به‌له‌مێك كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی تێدابووه‌، سێ‌ منداڵ گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وانه‌شی رزگاربوون بارودۆخیان خراپه‌.

لێپرسراوی ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران به‌ په‌یامی راگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر به‌ به‌له‌م له‌ده‌ریای مه‌ریچی نێوان توركیاو یۆنان، به‌هۆی تێكشكانی به‌له‌مه‌كه‌وه‌، سێ منداڵی كورد كه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن‌و خه‌ڵكی هه‌ولێرن گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئاری جه‌لال وتیشی سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی ناو به‌له‌مه‌كه‌ كه‌ 13 كه‌س بوون كوردن و خه‌ڵكی هه‌ولێر و سلێمانین، له‌ئێستاشدا بارودۆخی ئه‌وانی دیكه‌ كه‌ ماون خراپه‌و له‌مه‌ترسیدان، داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن.

لێپرسراوی ده‌زگای لوتكه‌ بۆكاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵین و پۆلیسی توركیا و یۆناننیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی سه‌فاره‌ته‌وه‌ په‌نابه‌ره‌كان رزگاربكه‌ن و له‌ڕێگای كه‌سوكاریانه‌وه‌ ناسنامه‌كانیان ئاشكرابكه‌ن


433 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2019

بابەتی زیاتر