Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوای 8 مانگ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو

په‌یام

حكوومه‌تی نوێی لوبنان كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌عد حه‌ریری-ه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازكرد.

یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێی لوبنان له‌ كۆشكی بعه‌بدا له‌ شاری به‌یروت، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌، میشێل عه‌ون به‌ڕێوه‌چوو.

میشێل عه‌ون سه‌رۆكی لوبنان، وێرای پیرۆزبایكردن له‌ وه‌زیرانی نوێ رایگه‌یاند ئاسته‌نگێكی زۆر هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌مووان به‌ یه‌كگرتوویی رووبه‌ڕووی ببینه‌وه‌ و به‌ هۆی ره‌وشه‌كه‌وه‌، نابێت له‌وه‌ زیاتر كات به‌ فیڕو بده‌ین، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ دراوی لیره‌ی لوبنانی پارێزگاری له‌ به‌هاكه‌ی ده‌كات و له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، رایگه‌یاند، گرنگه‌ ئه‌و یاسایانه‌ جێبه‌جێ بكرێن كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌و وڵاته‌ 
رۆژی پێجشه‌ممه‌ی رابردوو دوای هه‌شت مانگ له‌ گفتوگۆ و راوێژكردن، حكوومه‌تی نوێی لوبنان به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌عد حه‌ریری راگه‌یه‌ندرا.

189 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2019

بابەتی زیاتر