Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ڕه‌نسا بڕی یه‌ك ملیار دۆلار وه‌ك قه‌رز ده‌داته‌ عێراق

په‌یام

فه‌ڕه‌نسا بڕی یه‌ك ملیار دۆلار وه‌ك قه‌رز ده‌داته‌ عێراق، به‌مه‌به‌ستی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ داعش.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر پێدانی یه‌ك ملیار دۆلار به‌عێراق، له‌پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

جان ئێڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا دوای گفتووگۆكانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم هاوتا عێراقیه‌كه‌ی‌ ئاشكرایكرد" وڵاته‌كه‌ی‌ بڕیاریداوه‌ بڕی یه‌ك ملیار دۆلار وه‌ك قه‌رز بداته‌ عێراق، تا له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوه‌كانی‌ ده‌ستی‌ داعشدا به‌كاری بهێنێت.

لۆدریان ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانێكی ئیمانوێل ماكرۆنی‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌غدا كردو ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ له‌پێناو دووپاتكردنه‌وه‌ی‌ پشتیوانی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌.

له‌به‌رامبه‌ردا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سوپاسی فه‌ڕه‌نسای كرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ر عێراق بوون له‌یانه‌ی پاریس" هاوكات باسی گرنگی په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا كردو ئاماده‌یی به‌غدای‌ بۆ فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگیه‌كان له‌گه‌ڵ پاریس نیشاندا.


105 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2019

بابەتی زیاتر