Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی هه‌ولێر: 60 هه‌زار چه‌كدار له‌ سنووری شاری هه‌ولێر هه‌یه‌

په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: نزیكه‌ی  60هه‌زار چه‌كدار له‌ سنوری شاری هه‌ولێر هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی‌ دیارده‌ی‌ ته‌قه‌كردنی‌ نایاسایی و زۆربوونی‌ تاوان‌و رووداوه‌كانن.

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ر ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی‌ شه‌وی رابردووی یه‌كێك له‌ گه‌ره‌كه‌كانی‌ شاری هه‌ولێر بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت پێویسته‌ دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن له‌ هه‌ولێر كۆتایی پێبهێنرێت.

له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌ي پۆلیسی‌ هه‌ولێردا هاتووه‌ "یپێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كداری حكومه‌تن و ده‌وام ده‌كه‌ن، دوای ده‌وام چه‌كه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا نه‌به‌نه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ بنبڕكردنی دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن، چونكه‌ گه‌ڕان له‌ ماڵان به‌ دوای چه‌كدا، زۆر زه‌حمه‌ته‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هۆكاری شه‌ڕه‌ ته‌قه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ عه‌شیره‌تێك كتێبێكی له‌باره‌ی عه‌شیره‌ته‌كه‌وه‌ ده‌ركردوه‌ و ناوی بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی تێنه‌كردوه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ دروستبووه‌ و سه‌رئه‌نجام شه‌ش كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیركران.


328 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2019

بابەتی زیاتر