Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. سه‌رۆكی ده‌زگای ئیسرائیل-كورد، ده‌ستگیراكرا

په‌یام

داود باغستانی، سه‌رۆكی ده‌زگای ئیسرائیل - كورد، به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ باكووری كوردستان و له‌ باشووری پارێزگای ئه‌ده‌نه‌ ده‌ستگیرا كرا.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا، داود باغستانیان له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه‌ ده‌ستگیركردووه‌ و پۆلیس ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی و شه‌ش مۆبایلیدا.

سایتی ده‌یلی سه‌باحی نزیك له‌ حكوومه‌تی توركیا، له‌باره‌ی داود باغستانی نووسیویه‌تی: ناسنامه‌ی ساخته‌ی به‌كارهێناوه‌ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌جه‌كه‌، په‌كه‌كه‌، په‌یه‌ده‌ و پژاك هه‌بووه‌ و له‌ میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕوپاگنده‌ی بۆ تیرۆر كردووه‌.

داود باغستان سه‌رۆكی سه‌رۆكی ده‌زگای ئیسرائیل - كورده‌. هه‌روه‌ها، سه‌رنووسه‌ری گۆڤار و رۆژنامه‌ی ئیسرائیل كورده‌ كه‌ له‌ ئۆرشه‌لیم چاپ ده‌كرێت.

پێشتریش، به‌رپرسی ته‌له‌ڤزیۆن و گۆڤاری ماف بووه‌ و له‌ چه‌ندین چالاكی میدیایش له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان به‌شداریی كردووه‌.


1367 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2019

بابەتی زیاتر