Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕانیه‌.. خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان مانگرتنیان ڕاگه‌یاند

په‌یام

خاوه‌ن مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانی ڕانیه‌ گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زییان ئه‌نجامدا، به‌رامبه‌ر نرخی‌ ئه‌مپێری‌ كاره‌با كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگای‌ سلێمانیه‌وه‌ دیاریكراوه‌.

خاوه‌ن مۆلیده‌كان وێڕای‌ نیگه‌رانییان له‌و نرخه‌ی‌ بۆیان دیاریكراوه‌، داواشده‌كه‌ن به‌نرخی كه‌متر سووته‌مه‌نییان پێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌نرخێكی كه‌متر كاره‌با به‌هاوڵاتیان بده‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا قایمقامیه‌تی قه‌زای ڕانیه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌وباره‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه‌: له‌كاتی مانگرتنی مۆلیده‌كان و نه‌بوونی كاره‌با هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین كه‌شه‌وان كاره‌با نه‌كوژێته‌وه‌ تاكێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك پابه‌ندی یاساو ڕێنماییه‌كان نه‌بێت، ڕێكاری ئیداری و یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر.


348 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2019

بابەتی زیاتر