Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌لار.. دز ده‌چنه‌ سه‌رماڵێك‌و دوای كوشتنی‌ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌، 11 ملیۆن ده‌دزن

په‌یام

باندێكی دوو كه‌سی به‌مه‌به‌ستی دزیكردن هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی هاوڵاتیه‌ك و دوای بردنی بڕێكی زۆری پاره‌، خاوه‌نی ماڵه‌كه‌ به‌ چه‌قۆ ده‌كوژن و هه‌ڵدێن. 

به‌پێی وته‌ی خێزانی كوژراوه‌كه‌ كه‌ له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ دوو ئافره‌تی تر كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ میوانیان بووه‌، له‌لایه‌ن دزه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی سه‌رجه‌میان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و دوای قۆڵبه‌ستكردنی ئه‌وان بڕی 11ملیۆن دیناری عێراقی له‌ماڵه‌كه‌ هه‌ڵده‌گرن و پێش ڕۆیشتنیشیان هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌چه‌قۆ ده‌كوژن.

 قوربانیه‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ 49 ساڵه‌‌و خاوه‌نی سێ ژن و 15منداڵه‌ و پیشه‌ی قه‌سابییه‌ له‌ شاری كه‌لار، به‌پێی وته‌ی كه‌سوكاری قوربانیه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ پێشتر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ خێزانێكی عه‌ره‌ب له‌ ناوچه‌ی شاره‌بان هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ركراوه‌ و له‌ئێستادا گومانیان له‌كه‌س نییه‌ و چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسن.

به‌شی به‌ڵگه‌ و نه‌هێشتنی تاوان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ چوار گومانلێكراوی ده‌ستگیركردووه‌ و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ن

895 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2019

بابەتی زیاتر