پهیام
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند "ھێرشێک کە خەریکبوو بە مووشەک بکرێتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، پووچەڵکرایەوە".
ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە سێ مووشەکی (جۆری گراد) لە گردی ناوچەی دولاب دەستیان بەسەردا گیرا کە دانداربوون بۆ ئەوەی ئاراستەی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسد بکرێن.
ھەفتەی رابردوو، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و بادیە لە سوپای عێراق، لیوا روکن قاسم محەمەدی رایگەیاندبوو، بە ئامانجی رێگریکردن لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش، رێوشوێنی ئەمنی توند لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا گیراوەتەبەر.
119 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2019