Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەعدی پیرە: ئەم هەفتەیە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە


په‌یام


بڕیار بوو سێشەممەی رابردوو، کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە یەک کاتژمێر بەرلە دەستپێکردنی، هەڵوەشایەوە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند کە ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبەکەیان ئەنجام دەدرێت و ئاشکرایشی دەکات کە مەسەلەی بەغدا و کەرکووک و هەرێمی کوردستان، دەبێتە یەک پاکێج لە میانی گفتوگۆکردن بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

سەعدی پیرە وتیشی: "نابێت بابەتەکان تێکەڵ بکرێت، بەڵام بەغدا، کەرکووک و هەرێمی کوردستان هەمووی یەک پاکێجە و لەسەر ئەو بنەمایە گفتوگۆدەکەین و دابەشکردنی پۆستەکانیش دوا هەنگاوە".

260 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2019

بابەتی زیاتر