Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی فه‌نزوێلا به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن رازی بوو


په‌یام

پاش فشاره‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا به‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ڕازی‌ بوو و، بڕیاره‌ ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.


نیكۆڵاس مادورۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا، له‌ 20ـه‌مین ساڵیادی شۆڕشی بۆلیڤار، له‌ كاراكاسی پایته‌ختی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ وتارێكی‌ پێشكه‌ش كرد و، تێیدا ئاشكرای‌ كرد كه‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ ڕازی‌ بووه‌.
نیكۆڵاس مادورۆ ڕایگه‌یاند "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی نوێی نیشتمانی له‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت".

سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ربه‌خۆ و گه‌ره‌نتیده‌ر به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجوومه‌نێكی نوێی نیشتمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".

مادورۆ وتیشی "ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێمه‌ به‌ دیكتاتۆرییه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ئێمه‌ ئازادیی و دیموكراسیی له‌ ناخماندایه‌ و، دیكتاتۆرییه‌ت له‌ ڤێنیزوێلا نه‌بووه‌ و ناشبێت".

نیكۆڵاس مادورۆی سه‌رۆكی‌ ڤه‌نزوێلا، له‌ ئیستادا ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی‌ ناوخۆیی‌ بووه‌ته‌وه‌ و، به‌ره‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی به‌ دیكتاتۆر ناوی‌ ده‌به‌ن. لای‌ خۆیشیانه‌وه‌ ئمریكا و هه‌ندێ‌ وڵاتی‌ دیكه‌ خوان گوایدۆی سه‌ركرده‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ ڤه‌نزوێلایان به‌ سرۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ قبووڵ ناساندووه‌

297 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2019

بابەتی زیاتر