Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. باڵیۆزی ڤێنیزوێلا لە نیکۆلاس مادورۆ جیابووه‌وه‌


په‌یام

باڵیۆزی ڤێنیزوێلا لە عێراق، جۆناتان ڤێلاسکۆ رامیرێز رایگەیاند کە لە نیکۆلاس مادورۆ جیابووەتەوە و دانی ناوە بە سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن، خوان گوایدۆ وەک سەرۆکی کاتی.


ئەمە یەکەم باڵیۆزی ڤێنیزوێلا-یە کە لە وڵاتانی عەرەبی لە سەرۆکی ئەو وڵاتە نیکۆلاس مادورۆ جیادەبێتەوە و پشتیوانی لە خوان گوایدۆ دەکات.

جۆناتان ڤێلاسکۆ رامیرێز لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە وتوویەتی: "تاکە شوێنی ئێمە، چوونە پاڵ گەل و دەستوور و پەرلەمانی ڤێنیزوێلا-یە، ئەندازیار خوان گوایدۆ ئەرک و مافی دەستووری ھەیە بۆ ئەوەی ببێت بە سەرکۆمار".

باڵیۆزی ڤێنیزوێلا لە عێراق ئەوەشی وتووە "خوان گوایدۆ، تۆ رێچکەیەکی راست و دروستت لە مێژوو و خەڵک و دەستوور گرتووەتەبەر، نیکۆلاس مادۆرۆ و چەتە و دارودەستەکانی لە دەسەڵات، ھەموو ھێڵەکانیان بەزاندووە".

270 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2019

بابەتی زیاتر