Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تێرێزا مه‌ی: به‌ریتانیا له‌ واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا ده‌كشێته‌وه‌

په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: كشانه‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا له‌ واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا جێبه‌جێده‌كرێت و پلانێكی‌ نوێیشیان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئاماده‌ كردووه‌.

تێرێزا مه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، له‌ وتارێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ سه‌نده‌ی ته‌له‌گراف نووسیویه‌تی: به‌ پلانێكی نوێوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورووپا و، مانگی سێی ئه‌مساڵیش وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌".

تێریزا مه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ "پلان و تێڕوانینێكی نوێی پێیه‌ بۆ  پرسی چاره‌سه‌ركردنی سنووره‌كانی ئیرله‌ندا، كه‌ خاڵی سه‌ره‌كیی ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه‌ و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ پشتگیریی لێ‌ كراوه‌.".

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا پێیوایه‌، پلانه‌ نوێكه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی‌، وڵاتانی‌ ئه‌ورووپا ڕازی ده‌كات.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ سیمۆن كۆنڤێی، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئیرله‌ندا كه‌ پشتیوانیی پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی سنووره‌كانی ئیرله‌ندایه‌، ده‌ڵێت "هیچ شتێك نابێته‌ به‌دیلی چاره‌سه‌ری پێشنیاركراو له‌ ڕێككه‌وتنی نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا".

ئیرله‌ندییه‌كان پێداگیری له‌ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی گود فرایده‌ی‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ نێوان به‌ریتانیا و ئه‌ورووپا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی 30 ساڵه‌ی ئیرله‌ندای باكوور ئه‌نجامدراوه‌.


401 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2019

بابەتی زیاتر