Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆحانی‌: ئێران ئه‌و دۆخه‌ تێده‌په‌ڕێنێت كه‌ به‌هۆی‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكاوه‌ تێیكه‌وتووه‌

په‌یام

سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ڕایگه‌یاند: یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ جێبه‌جێكردنی سیسته‌مێكی‌ تایبه‌ت بۆ بارزگانی‌ له‌گه‌ڵ ئێران، نیشانی دا كه‌ ده‌توانێت له‌ به‌رامبه‌ر تووڕه‌یی ئه‌مریكا سه‌ربه‌خۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆكی‌ كۆماری ئیسلامیی‌ ئێران، ڕایگه‌یاند كه‌ "یه‌كێتی ئه‌ورووپا هه‌رچه‌نده‌ دواكه‌وت، به‌ڵام به‌ پێكهێنانی‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌ی‌ بۆ بارزگانی‌ له‌گه‌ڵ ئێران دروستی‌ كردووه‌، نیشانی دا كه‌ ده‌توانێت له‌ به‌رامبه‌ر توڕه‌یی ئه‌مریكا سه‌ربه‌خۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات".

سه‌رۆكی‌ كۆماری ئیسلامیی‌ ئێران دووپاتی‌ كرده‌وه‌ "جیهان و كۆشكی سپی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌ و، دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئیدانه‌ی گه‌ماڕۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێرانیان كردووه‌".

ڕۆحانی‌ وتیشی "كاره‌ هه‌ڵه‌كانی ئه‌مریكا ته‌مه‌نی كورته‌ و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران به‌ جیهانه‌وه‌ نابێت".

حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌و دۆخه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت كه‌ به‌هۆی‌ سزاكانه‌وه‌ تێیكه‌وتووه‌".

پاش ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ سه‌پاندنی‌ سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌سه‌ر ئێراندا، وڵاتانی‌ به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیاوه‌ سیسته‌مێكی‌ نوێ‌ بۆ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران پێكهێناوه‌ له‌ژێر ناوی‌ ده‌زگای‌ پاڵپشتی‌ بۆ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌. 

104 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2019

بابەتی زیاتر