Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشێكی‌ مووشه‌كیی‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند

په‌یام

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئاشكرایكرد: پلانی‌ هێرشێكی‌ مووشه‌كییان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ "توانیویانه‌ هێرشێك تێكبشكێنن كه‌ خه‌ریكبووه‌ به‌ مووشه‌ك بكرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار".

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "سێ مووشه‌كی (جۆری گراد) له‌ گردی ناوچه‌ی دولاب ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ كه‌ ئاماده‌ كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سد بكرێن".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ نه‌قیب ئه‌حمه‌د دلێمی ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی ئه‌نبار، به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاندووه‌ "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ داعش له‌ خاكی سووریاوه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پاسه‌وانیی سنوور له‌ باشووری ڕۆژئاوای قه‌زای قائیم".

به‌ وته‌ی ئه‌حمه‌د دلێمی "له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، پاسه‌وانێكی سنوور كوژراوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه‌".

هه‌فته‌ی ڕابردوو، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره‌ و بادیه‌ له‌ سوپای عێراق، ڕایگه‌یاندبوو، به‌ ئامانجی ڕێگریكردن له‌ دزه‌كردنی چه‌كدارانی‌ داعش، ڕێوشوێنی ئه‌منیی توند له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا گیراوه‌ته‌به‌ر.

268 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2019

بابەتی زیاتر