په‌یام
له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دووباره یه‌كه‌كانی سوپای عێراق له پارێزگای كه‌ركووك بڵاوه‌یان پێكرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕایگه‌یاند "یه‌كه‌كانی سه‌ر به فیرقه‌ی 14 له سوپای عێراق، دوای گه‌یشتنیان به پارێزگای كه‌ركووك، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا له پارێزگاكه بڵاوكرانه‌ته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد كه "له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی تایبه‌ت سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری گه‌یشتوونه‌ته شاری كه‌ركووك".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌و هێزانه‌ی كه گه‌یشتوونه‌ته پارێزگای كه‌ركووك له شوێنی هێزه‌كانی دژه تیرۆر له پارێزگاكه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له 23ی مانگی رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانێكی ده‌ركرد به گۆڕینی هێزه‌كانی دژه تیرۆر له كه‌ركووك به هێزه‌كانی فیرقه‌ی تایبه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری.
244 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2019