Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دۆناڵد تره‌مپ: هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌

په‌یام

دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌.

له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی‌ ئه‌مریكی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت هێزه‌كانمان له‌ عێراق بمێننه‌وه‌ بۆ چاودێریكردنی ئێران و له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باشتره‌.

تره‌مپ وتیشی "زۆر كه‌س له‌مه‌ تێناگه‌ن، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وام بین له‌ چاودێریكردن، ئه‌گه‌ر كێشه‌ رووبدات یان یه‌كێك بیه‌وێت چه‌كی ئه‌تۆم یان هه‌ر شتێكی دیكه‌ به‌رهه‌م بهێنن، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ بكه‌ن ئێمه‌ پێی ده‌زانین".

پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی زۆری له‌ هاتنی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق ده‌گرت و ده‌یوت ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكایه‌ له‌ مێژوودا.

ئه‌م وتانه‌ی تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ دێت، له‌ دیسێمبه‌ری رابردوودا، بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سووریا دا، هاوكات بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ له‌ سووریا له‌ ئاستی ناوخۆی ئیداره‌كه‌ی و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان كاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێكه‌وته‌وه‌.


219 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2019

بابەتی زیاتر