په‌یام
سه‌رمای وه‌رزی زستان له كۆتایی نزیكده‌بێته‌وه، تائێستاش دابه‌شكردنی به‌رمیلی دووه‌می نه‌وت له ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور ده‌ستی پێنه‌كردووه، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ش به نزیك له نرخی نه‌وتی خاوی بازاڕی جیهانیی به هاوڵاتیان ده‌درێت.
كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به په‌یامی راگه‌یاند: له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا هاوڵاتییان بڕی به‌رمیلێك نه‌وتیان وه‌رگرت، بۆ به‌رمیلی دووه‌م ئه‌وله‌وییه‌ت دراوه به ناوچه سارده‌كان له ئێستادا دابه‌شكردنی به‌رمیلی دووه‌می نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام به‌شێوازێكی خاو به‌وپێیه‌ی هاتنی نه‌وته‌كه له به‌غداوه بۆ هه‌رێم بڕه‌كه‌ی كه‌مه‌و به‌شی پێداویستی هاوڵاتییان ناكات.
366 جار خوێندراوەتەوە
03/02/2019