Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

10 كه‌س له‌ ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كانی شیلادزێ ئازادنه‌كراون


په‌یام

له‌ كۆی 17 ده‌ستگیركراوی خۆپیشاندانه‌كانی شێلادزێ، تا ئێستا 10 كه‌سیان له‌ زینداندا ماون‌و ئازاد نه‌كراون.

گروپی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش ڕایانگه‌یاند، له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونی دهۆك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڕووداوه‌كانی شێلادزێدا ده‌ستگیركران، توانراوه‌ حه‌وت كه‌سیان  ئازاد بكرێن.

به‌ وته‌ی‌ گروپی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌س به‌ تۆمه‌تی به‌شداربوون له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شێلادزێدا ده‌ستگیركران و له‌ ئاسایشی گشتیی دهۆكه‌وه‌ بۆ زیندانی زركا گواستراونه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌.

له‌ دوای خۆپیشاندانه‌كانی شێلادزێ دژی باره‌گای سوپای توركیا له‌ ناوچه‌كه‌دا، چه‌ندین خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆكه‌وه‌ ده‌ستگیركران، كه‌ تا ئێستاش ژماره‌یه‌كیان ئازاد نه‌كراون.

308 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2019

بابەتی زیاتر