Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌سه‌ن كه‌عبی: به‌ ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك كۆتایی‌ به‌ بوونی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌هێنن


په‌یام

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌ ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك كۆتایی‌ به‌ بوونی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌هێنن.

له‌ وه‌ڵامی‌ دۆناڵد تره‌پ كه‌  ڕایگه‌یاند هێزه‌كانیان بۆ چاودێریی‌ ئێران له‌ عێراق ده‌هێڵنه‌وه‌، حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی عێراق و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیروونی‌ سه‌ر به‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در، ڕایگه‌یاند "تره‌مپ هه‌روه‌كو سه‌ردانه‌كه‌ی پێشووی بۆ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، جارێكی دیكه‌ یاسا و ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی عێراقی پێشێل كردووه‌".

حه‌سه‌ن كه‌عبی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ تره‌مپی‌ به‌ "شه‌ڕه‌نگێزانه‌" ناوبردووه‌ و، ده‌ڵێت "بانگهێشتی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی‌ هێنان به‌ بوونی ئه‌مریكا له‌ عێراق".
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی عێراق جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ڕێگه‌ ناده‌ن عێراق وه‌ك ناوچه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتێكی دراوسێ‌ به‌كاربهێنرێ".

كه‌عبی‌ دووپاتیشی‌ كردووه‌ته‌وه‌ "به‌ مه‌به‌ستی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازان و ڕاوێژكارانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و كۆتاییهێنان به‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق یاسایه‌ك ده‌رده‌كه‌ن".

235 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2019

بابەتی زیاتر