Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه‌


په‌یام

سبه‌ینێ‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌.

بڕیاره‌ سبیه‌نێ‌ سێشه‌ممه‌، هه‌ردوو شاندی‌ دانوستانكاری‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و، پۆسته‌كانی‌ به‌غدا و كه‌ركووك كه‌ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان شاندنی‌ یه‌كێتی‌ به‌ یه‌ك پاكێج له‌باره‌ی‌ پۆسته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و به‌غدا و كه‌ركووك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی‌ ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ پارتی‌ پێشتر داوای‌ كردبوو پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم تێكه‌ڵ به‌ پۆسته‌كانی‌ كه‌ركووك و به‌غدا نه‌كرێت.

پێتریش وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ ئاشكرای‌ كرد "20ی مانگ كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ته‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت".
زیاتر له‌ چوار مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كانی‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ و گۆڕان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی‌ به‌خۆوه‌ نه‌دیوه‌.

294 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2019

بابەتی زیاتر