Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆژی 4ی شوباتی هه‌موو ساڵێك به‌ رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌


په‌یام

رۆژی 4ی شوباتی هه‌موو ساڵێك به‌ رۆژی جیهانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ست نیشان كراوه‌ ، شێرپه‌نجه‌ نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه‌ كه‌ ساڵانه‌ هه‌زاران كه‌س به‌هۆیه‌وه‌ دووچاری مه‌رگ ده‌بن له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا , تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌زانراوه‌.


نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ بۆیه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1838 دۆزرایه‌وه‌، به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌ پزیشكه‌كان، زیاتر له‌ 100 جۆر نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ ئێستادا بونیان هه‌یه‌.

به‌پێی‌ راپۆرته‌ ته‌ندروستییه‌ جیهانییه‌كان، له‌ 70%ی حاڵه‌ ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ له‌و ولاَتانه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن كه‌ بژێوی‌ ژیانی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ زۆر نزمه‌ یاخود مامناوه‌نده‌، و هه‌وره‌ها له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان هۆكاره‌كانی مردن به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌ دووه‌م هۆكار داده‌نرێت. 

له‌ساڵی رابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان 4 هه‌زارو 800  توشبووی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌و كۆی توشبوانیش تا ئێستا زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌، سه‌ره‌رای‌ بونی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا، سالاَنه‌ وه‌كو پێویست ئه‌و بۆنه‌یه‌ كاری‌ له‌سه‌ر ناكرێت و به‌ بێ‌ ده‌نگی‌ تێده‌په‌رێت. 

یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ توش بونی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ، زۆربوونی كارگه‌كان، دوكه‌ڵ و هه‌ندێك مادده‌ی دیكه‌ی وه‌كو به‌نزین هۆكارن بۆ پیسبوونی ژینگه‌ و سه‌ره‌نجام مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و میزه‌ڵدان زیادده‌كه‌ن.

وا بریاره‌ بۆماوه‌ی سێ ساڵ هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری گشتی ده‌ست پێبكات له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌لایه‌ن ده‌زگا حكومی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی تایبه‌ت به‌ هۆشیاركردن و خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه‌ .

142 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2019

بابەتی زیاتر