Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیسپانیا خوان گوایدۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ڤێنیزوێلا ناسی

په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز رایگه‌یاند "حكوومه‌تی ئیسپانیا به‌ فەرمی خوان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ڤێنیزوێلا ده‌ناسێت".

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رێكیخست، سانچێز به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ پرسیارێك دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ وه‌ك حكوومه‌تی ئیسپانیا به‌ فه‌رمی دانیانناوه‌ به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان دوایدۆ كه‌ خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی ده‌وڵه‌ت راگه‌یاندووه‌.

گوتیشی: "حكوومه‌تی ئیسپانیا به‌ فه‌رمی خوان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ڤێنیزوێلا ده‌ناسێت. ده‌بێت گوایدۆ له‌ كورتترین ماوه‌دا وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد، دیموكراسی، شه‌فاف و ئارام به‌رێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ گه‌لی ڤێنیزوێلایە كه‌ پێویسته‌ بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی بدات. ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكات و رێز له‌ ئه‌نجامه‌كانی بگرێت".

هه‌روه‌ها سانچێز باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌رنامه‌ی هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به‌ ڤێنیزوێلا ده‌كه‌ن و خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی ته‌واو له‌و وڵاته‌دا ده‌سته‌به‌ر ببێت.

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ناسینی خوان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆكی کاتی ڤێنیزوێلا له‌گه‌ڵ هاوتاكانی له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین باس ده‌كات. 

112 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2019

بابەتی زیاتر