Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای یه‌مه‌ن پاش مانگێك له‌ برینداركردنی‌، گیانی‌ له‌ده‌ستدا

په‌یام

جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای یه‌مه‌ن، پاش مانگێك له‌ برینداركردنی‌ له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ ئیمارات گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

لیوا ساڵح زه‌نه‌دانی، جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای یه‌مه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو له‌ هێرشێكی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ باشووری ئه‌و وڵاته‌ بریندار بوو، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیمارات گیانی له‌ده‌ست دا.

زه‌نه‌دانی دوای برینداربوونی، به‌ مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌ شاری ئه‌بوزه‌بیی پایته‌ختی ئیمارات گواسترابووه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ سه‌ختیی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بێهۆش بووه‌ و نه‌توانراوه‌ له‌ مردن ڕزگار بكرێت.

له‌و هێرشه‌ی حوسییه‌كاندا ئه‌فسه‌رێك و پێنج سه‌رباز كوژران و، 20ی‌ دیكه‌یش بریندار بوون، له‌نێو كوژراوه‌كاندا ساڵح زه‌نه‌دانی جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای یه‌مه‌ن و، لیوا محه‌مه‌د ساڵح سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سه‌ربازی هه‌بوون. 


296 جار خوێندراوەتەوە
04/02/2019

بابەتی زیاتر